تەرمەکەی دەرنەهێنراوە

هاوڵاتیەک لە بەنداوی خاسەی کەرکوک خنکا

964+

کاروان ساڵحی

دوو هاوڵاتی بەرەگەز عەرەب بۆ مەلەوانی چوونەتە بەنداوی خاسەی کەرکوک و یەکێکیان خنکاوە و گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی رووبار لە کەرکوک بە 964ـی وت، پۆلیس و تیمەکانی مەلەوانی ئێستا بە رێگاوەن بۆ شوێنەکە و هێشتا تەرمی ئەو کەسەی خنکاوە دەرنەهێنراوە لە بەنداوەکە.

وتیشی، کەسی دووەمیان سەلامەتە و ئەو شوێنە چوون بۆ مەلەوانی بۆی دەکەوێتە نزیک گوندەکانی کۆچەک و یاردەلی.

لەماوەی 17 رۆژ لە  کەرکوک شەش کەس خنکاون

لەماوەی 17 رۆژ لە کەرکوک شەش کەس خنکاون