ئاسمان تەواو ساماڵە
کەش تەواو هاوینەیە و پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت بە درێژایی کاتەکان و هەور نابینرێت، پلەکانی گەرماش دوو پلەیەک بەرزتر دەبنەوە.
بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، جارێ هیچ هەواڵێک لە بارەی بارانبارین و کەش فێنک بوونەوە نیە و سبەینێش پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە.
ئەمڕۆ هەینى 2.6.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەدرێژایى کاتەکان .
خێراى با /لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10- 15) کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما /بەرز دەبێتەوە بە ( 1- 2 ) پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
مەوداى بینین / (9 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 38
سلێمانى: 37
دهۆک : 36
زاخۆ : 38
هەڵەبجە : 40
کەرکوک: 40
سۆران : 36
حاجی ئۆمەران: 26
گەرمیان : 43