بازاڕی نەوت. گرافیکی 964
هۆکار چییە؟
نەوت بەردەوامە لە دابەزین
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوت نزیکەی 80 سەنت دابەزیوە، لێدوانەکانی بەرپرسانی بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا هۆکارە، کە وتیان هێشتا زووە بیر لە کەمکردنەوەی رێژەی سوو بکرێتەوە.
بەپێی داتاکان، ئەمڕۆ شەممە 2.6.2024 نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 81 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و لە چاو دوێنێدا بە رێژەی 0.77% دانەزیوە.
له كاتێكدا بهرمیلێك نهوتی خاوی رۆژئاوای تهكساس به 76 دۆلار و 99 سەنت مامهڵهی پێوهدهكرێت و ئەویش 0.92 سەنت دابەزیوە.
بڕیارە 24 ئەندامى ئۆپیک پڵەس بڕیار بدەن کە رۆژانە زیاتر لە 2 ملیۆن بەرمیل لە بازاڕى نەوتدا تا کۆتایى ئەمساڵ کەم بکەنەوە.
ئەم هەنگاوەى ئۆپیک، کاریگەرى راستەوخۆى دەبێت لەسەر نرخى نەوت و پێدەچێت بە ئاراستەیەکى بەرزدا بیبات و بۆ ماوەیەک نەوت پارێزگارى لە نرخەکەى بکات و دانەبەزێت.