هەولێر
تراکتۆرێک و 120 دۆنم زەوى پەرێز و دەغڵودان سوتا
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
ئێوارەى ئەمڕۆ بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرێک لە گوندى قەتەوى سنورى پارێزگاى هەولێر، تراکتۆرێک و 120 دۆنم زەوى پەرێز و دەغڵودانى جوتیاران سوتا.
سرود بەکر، خاوەنى زەوى و پڕۆژەى کشتوکاڵى بە 964ـى وت،”شۆرتى کارەبا هۆکارى ئاگرەکە بووە، جگە لە سوتانى 120 دۆنم زەوى پەرێز و دەغڵودان، چەند کەلوپەلێکى کشتوکاڵى و تراکتۆر و خەرماشەیەک سوتاون”.
داوا دەکات، حکومەت بەرپرسیارانەتر بێتە سەرهێڵ و لەو شوێنانە بەردەوام تیمى ئاگرکوژێنەوە دابنرێت لەم وەرزەدا بۆ ئەوەى ئەگەر ئاگریش کەوتەوە بەزوویى کۆنتڕۆڵى بکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح