لەدوای 13 رۆژ

تەرمی ئەو منداڵەی لەگەڵ ئامۆزاکەی خنکا دۆزرایەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دواى 13 رۆژ لە خنکانى، تەرمى ئەو منداڵە تەمەن یەک ساڵەى زاخۆ دۆزرایەوە کە لەگە کچێکى ئامۆزاى خنکا بوون.

بەیانی 18.5.2024 لە ناوچەی سحێلا و بەدیاریکراوی لە گوندی گوزگیران، کچێکی تەمەن 18 ساڵ و ئاموزاکەی کە تەمەنی تەنیا یەک ساڵ بوو خنکان، دوای سێ کاتژمێر تەرمی کچەکە دۆزرایەوە و ئەمرۆ 31.5.2024 بەدوری نزیکەی حەوت کیلۆمەتر لە شوێنی روداوەکە لە گوندی چەم باهیڤی خۆرئاوا، چەند ماسیگرێک تەرمی منداڵەکەیان بینی و گەیاندیانە فریاکەوتنی زاخۆ.

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964ـی وت، “ئێستا تەرمی منداڵەکە لە پزیشکی دادی زاخۆیە و کەسوکاری منداڵەکەمان ئاگادار کردووە بۆ ئەوەی تەرمی منداڵەکەیان وەربگرن”.

پێشتر،جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964 وت، “کوڕە یەک ساڵانەکە، کەوتووەتە ناو ئاوه‌كه‌وه‌ و دواتر کچێکی تەمەن 18 ساڵان بە مەبەستی رزگارکردنی کوڕەکە خۆی فڕێداوە ناو ئاو و پێکەوە خنکاون”.

“هەر لە رووداوەكه‌دا باوکی کوڕەکە مێردمنداڵێک رزگار دەکات، کە ئەویش کەوتبوو ناو رووبارەکە، بەڵام کچه‌كه‌ و کوڕه‌كه‌ پێکەوە خنکاون و تا ئێستا تەنیا تەرمی کچەکە دۆزڕاوەتەوە”. جەمال هەسن وای وت.

ئەمە سێیەم حاڵەتی خنکان بوو لەساڵی 2024 لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ روبدات.

پێداچوونەوە: هاوبەش

"تەرمی منداڵە یەک ساڵانەکە لە رووباری دیجلە دیار نییە"