سینەماکارێک دیزاینى کردبوو
ڤێلاکانى شاخى گۆیژە پڕۆژەى هەشتەمین سەرسوڕهێنەرى جیهان لەناو دەبات
دیلان محەمەد جەزا
پڕۆژەی دروستکردنی ڤێلاکانی سەر گردەکانی بناری گۆیژە پڕۆژەی سینەماکارێکی لەناو بردوە، ئەو سینەماکارە دەڵێت، گەر پڕۆژەکەی جێبەجێ بکرێت ملیۆنان گەشتیار روولە سلێمانی دەکەن و پڕۆژەکەش دەبێتە هەشتەم سەرسوڕهێنەرى جیهان.
هاوار مستەفا خان، سینەماکار و خاوەنى پڕۆژەکە بە 964ـى وت، پڕۆژەیەکی لە ساڵانی رابردودا بۆ پێنج گردەکەی بناری گۆیژە بە زارەکی پێشکەش کردوە، کە دروستکردنی چوار قەڵا و دروستکردنی پەیکەرێک بوە بۆ هونەرمەند یەڵماز گونای.
“چوار قەڵاکە ناوى چوار ژنى هەر چوار پارچەى کوردستانى لێنراوە کە بەشی سەرەوەی قەڵاکان بە شێوازێکی کۆن دیزاین دەکران و لە ناوەوە رێستۆرانت و سینەما و چەندین جێگەی ئاهەنگێڕانی ئاهەنگێڕان لەخۆى دەگرێت”، هاوار مستەفاخان واى وت.
لە بارەى پەیکەرى یەڵماز گۆناییەوە ئاشکراى کرد کە بەزرییەکەى لە سەرووى گردەکەوە 100 مەترە و لە ناوەوە پەیکەرەکە 100 هەزار کەس لە یەک کاتدا لەخۆى دەگرێت و کافێى و رێستۆرانتى تێدایە و دەکەوێتە سەر هەورەکانەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح