لە حاسڵاتەوە

تورکیا 30 کەسی لە عەفرین رفاندووە

964+

ژووری هەواڵ

هۆشەنگ دەروێش نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان بە 964 بۆ هەڵبژاردنەکەی 11ی حوزەیرانی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە هەر حەوت کانتۆنەکە سێ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

پارتی کرێکاران جوابی ناردووە بۆ چەند کەسێک کە لە ئامەد کاری سیخوڕی دەکەن، پێی راگەیاندوون کە زانیاری تەواویان لەبارەی ئەو کەسانە لەلایەو ناهێڵن هیچ یەکێکیان بێ لێپرسینەوە دەربازیان ببێت.

ناوەندی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: تەنیا لەماوەی مانگی ئایاردا سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە زیاتر لە 30 کەسیان لە عەفرین رفاندووەو بردراونەتەوە تورکیاوە.

وتەبێژی کۆمسیۆنی یاسایی دەم پارتی دەڵێت بە فەرمی داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئۆجەلان ببینن، 39 هیچ هەواڵ و زانیارییەک کە بارەی ئۆجەلانەوە بەردەست نییەو دەم پارتی دەیەوێت سۆراغی بکات.

دوای زیاتر لە 10 رۆژ لە گیان لەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا سەردانی ئێرانی کردو لەگەڵ عەلی خامەنائی رابەری ئەو وڵاتە کۆبووە، لەوێ وتی رەئیسی لەهەردوولامان رۆشت.

سەجاد مورادی‌ گەنجێکی کوردی خەڵکی ئاودانە و پێشتر لە خۆپیشاندانەکانی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” دەستگیرکرابوو، جارێکی تر لەلایەن پۆلیسی ئیلامەوە بە دەستگیرکرایەوە، گوایە لەکاتی گیان لەدەستدانی رەئیسی خۆشی دەربڕیوە.