هەڵکەندنی لێواری خابوور

جادەی گەڕەکی جووەکان لەناوچوو

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بەهۆی هەڵکەندنی لێواری خابوور جادەی گەڕەکی جووەکان لە زاخۆ لەناوچوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.5.2024، لەکاتی کارکردنی شوفڵ و حەفارەکان بۆ هەڵکەندنی لێواری خابوور، لەبەر دروستکردنی قۆنا‌غی دووەمی کۆرنیشی زاخۆ، جادەی گەڕەکی جووەکان کە بە گەڕەکی ئازادی بەناوبانگە، کەوت و رێگا نەما و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە.

ئێستا ئۆتۆمبێلەکان هەر بەیەکجاری ناتوانن هاتوچۆ لەو جادەیەدا بکەن، تەنیا مەتر و نیوێک ماوە و ئەویش مەترسی لەسەرە.

یونس محەمەد، سەرۆکی شارەوانیی زاخۆ بە 964ـی وت، “لە رێگەی ئێوەوە زانیمان ئەم شتە روویداوە، هەر ئێستا رێگای بەدیل بۆ گەڕەکەکە درەست دەکەین و هەرچی زووە مەترسییەکە ناهێڵن و چارەی دەکەین”.

گەڕەکی جووەکان نزیکەی 200 خانووی تێدایە، دەکەوێتە سەنتەری بازاڕی زاخۆ لە نێوان دوو ئاراستەی خابوورەکەی زاخۆ، ئیدارەی زاخۆ بڕیاری داوە گەڕەکەکە هەموی لەناوببرێت و بیکاتە شوێنێکی گەشتیاری، بەڵام تا ئێستا هاوڵاتیان تێیدا نێشتەجێن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

چەند گەڕەکێی بۆسکین کێشەی ئاوی خوارنەوەیان نامێنێت

چەند گەڕەکێی بۆسکین کێشەی ئاوی خوارنەوەیان نامێنێت