بۆ خۆپارێزی داواکاری هەیە

“لە ناو دەرمانی دابەزاندنی کێشی لەش پاراسیتامۆڵ هەبووە”

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە هەرێمی کوردستان (KMCA)ی دەڵێت، “دەرمانی پاراسیتامۆڵ بە بڕێکی زۆر لەناو ئەو بەرهەمانە دۆزراوەتەوە کە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن”.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کە سەر بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.5.2024 لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە دەڵێت، “شیکردنەوە تاقیگەییەکانی دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، لە ناو هەندێک لەو بەرهەمانەی کە بە ئۆنلاین بۆ دابەزاندنی کێشی لەش دەفرۆشرێن، دەرمانی پاڕاسیتامۆڵ، سالیسیلیک ئەسید و سیۆفایلینیان دۆزیوەتەوە”.

بە رای بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوە، “مەترسیی لەسەر کۆئەندامی هەرس و جگەر، سوڕان و دڵ دروستدەکەن”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داواکاری هەیە و دەڵێت، “هاوڵاتییان پێویستە ئاگاداربن کە ئەو بەرهەمە مەترسیدارانە رەنگە لە رێگای کەناڵە جیاوازەکانەوە بۆ فرۆشتن پێشکەشبکرێن، لەوانە؛ ئینتەرنێت، بازاڕە گەورەکانی ئۆنلاین، سۆشیال میدیا، ئیمێڵ، پۆست، ساڵۆن، دەرمانخانە، دووکانی گیادەرمانی، بەهاراتفرۆشەکان و کۆگای خۆراک”.

“هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە بەرهەمی دەرمانسازی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی لەڕێی راوێژی پزیشکی پسپۆڕ وەربگرن و دەرمانیش دوای راوێژی دەرمانساز لە دەرمانخانەکان بکڕن، تەنیا ئەو دەرمانانە بەکاربهێنن کە ستیکەری کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان – وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە” KMCAی وا دەڵێت.

دەرمانخایەک بە دەرمانی حکومەت خەریکی پارە پەیداکردن ب...

دەرمانخایەک بە دەرمانی حکومەت خەریکی پارە پەیداکردن بووە

ئەو پاسەى گەشتیارییەى بۆ قاچاخچێتى دەرمان و جگەرە ئاما...

ئەو پاسەى گەشتیارییەى بۆ قاچاخچێتى دەرمان و جگەرە ئامادەکرابوو دەستى بەسەرداگیرا