دەستبەکار بوو

کاروان میراودەلی بووبە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران

ئاکام غەفور

کاروان میراودەلی وتەبێژی پێشووی بەرگری شارستانی هەولێر وەک بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران دەستبەکار بوو.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، کاروان میراودەلی ئەمڕۆ وەک بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران دەستبەکاربوو.

جگە لە پۆستەکانی دیکەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکە، کاروان میراودەلی وتەبێژی پێشووتری بەرگری شارستانی هەولێر بوو و بەوە ناسراوە هاوکارێکی باشی رۆژنامەنووس و میدیاکارانە.