پێنج رۆژ ماوەیان هەیە

داوای ناو ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە نەکراوە کە سێ ساڵ خزمەتیان هەیە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی دەڵێت، “داوای ناوی ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی کە لە سێ ساڵ کەمتر خزمەتیان هەیە نەکراوە، لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، هەموو بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان و فەرمانگەکانی ئاگادار کردووەتەوە، بەپەلە زانیارییان لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ رەوانە بکەن.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی شارەوانی، کە رۆژی سێشەممە 28.5.2024 دەرچووە بۆ گشت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتەکە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نێردراوە، داوا کراوە بەپەلە زانیاری لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەستیان بۆ بنێرن، کە بە مەبەستی دیاریکردنی راژەی فەرمانبەرانی گرێبەستە.

کارزان مەحمود، لێپرسراوی هۆبەی میلاکات لە بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “وەزارەتی شارەوانی سێ جۆر فۆڕمی بۆ ناردووین، فۆڕمێکیان داوای ناو و زانیاری ئەو فەرمانبەران دەکات کە سێ ساڵ خزمەتیان هەیە لەگەڵ پلەی بڕوانامەکانیان، فۆڕمی دووەم داوای ناو و زانیاری ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەکات کە لە چوار ساڵ بۆ سەرەوە خزمەتیان هەیە لەگەڵ بڕوانامەکانیان”.

“فۆڕمی سێیەم داوای ناو زانیاری ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە خاوەنی بڕوانامەی سەرەتای و ناوەندی و بێ بڕوانامەن و وە لەکاتی دەوام کردنیان بڕوانامەی بەرزتریان بە دەست هێناوە”، ئەوەشی ئاشکراکرد، “ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی کە لە سێ ساڵ کەمتر خزمەتیان هەیە، ناو و زانیاریییان داوا نەکراوە”.

وەزارەتی شارەوانی ئاماژە بەوەدەکات، “لەگەڵ ناردنی زانیاری لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست، دیاریکردنی ئەوانەی بێ بڕوانامەن، یان بە بڕوانامەی سەرەتایی، یان دواناوەندی بە گرێبەست دامەزراون، لەگەڵ دیاریکردنی ماوەی کارکردن و راژەیان، كە بەپەلە و لە ماوەی پێنج رۆژی کارکردندا، ئەو زانیارییانەیان بۆ رەوانە بکرێت”.

وێنەیەک لە فۆڕمەکان؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):