بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت

وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم: ئامادەین ئەم هەفتە بچینەوە بەغدا

964+

توانا نەقی

وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم دەڵێت، هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدا بووین بەزووترین کات کێشەی هەناردەکردنی نەوت چارەسەر بکرێت و نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جیهانەوە بۆ دەرەوە هەناردە بکرێت.

ئەمشو چوارشەممە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەندین جار سەردانی بەغدایان کردووە و لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەگەڵ سەرۆكى لیژنەی دارایی پەرلەمان و هەروەها لەگەڵ لیژنەی حکوومەتی فیدراڵ لە هەرسێ وەزارەتی نەوت و پلاندانان و دارایی کۆبوونەتەوە و کۆنووسەکەشی واژۆ کرا.

دەشلێت، دوایین جار لە رۆژانی 19 و 20ـی ئەم مانگە لیژنەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆبووەوە، ئێستا چاوەڕێین ئەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەکە دەربچێت، هەروەها ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەین بەمەبەستى چارەسەرى ئەم بابەته.

هەردوێنێ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا، کۆمەڵەى پیشەسازیى نەوتى کوردستان”ئەپیکۆر”، داواى کۆبوونەوەى سێقۆڵى لەگەڵ بەغدا و هەولێر دەکات.

لە 25.3.2023، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان وەستێنرا و لەوکاتەوە ئەپیکۆر رۆژانە نزیکەى 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لە بازاڕەکانى ناوخۆدا ساغى دەکاتەوە.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان “ئەپیکۆر” لە هەشت کۆمپانیای سەرەکیی بەرهەمهێنەری نەوت پێکدێت، لە دواى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم رۆژانەى 200 هەزار بەرمیل لە نەوتى هەرێم بەرهەمدەهێنن.

بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم داواى کۆبوونەو...

بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم داواى کۆبوونەوەى سێقۆڵى دەکرێت