"رێگرى له قاچاخچییه‌كانیش ده‌كه‌ین"
خێوەتەکان هەڵگیران و کێشەکەی جوتیارانی ناوچەی داودە و گەرمیان چارەسەرکرا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
دانانى قه‌پانێك كێشه‌ى نێوان بارهەڵگرەکانی گەرمیان و ناوچەی داودەى چاره‌سه‌ركرد و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى زنانه‌ش ده‌ڵێت، رێكگرى له به‌قاچاخ بردنى گه‌نمیش ده‌كه‌ن.
وەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زنانە بە964ـی وت، لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی بارهەڵگرەکانی نێوان گەرمیان و ناوچەی داودە، بەهاوکاری ئیدارەی گەرمیان، هەستان بەچاودێری کردنی ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی کە لەماوەی رابردودا دەگوزەرا.
وتیشی “لەئێستادا لە گەرمیان قەپانێک دانراوە بۆ کێشانی ئەو بارە گەنمەی کە لە گەرمیانەوە دەچێته سایلۆی خورماتوو، لەسەر ڕێگاکانیش مەفرەزەی پۆلیسی هاتوچۆ دانراوە، هەر کەسێک پسوڵەی قەپانەکەی پێنەبێت رێگەی پێ‌نادرێت بپەڕێتەوە”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، لەئایندەیەکی نزیکدا لە سنوری ناحیەی زنانەش قەپان دادەنرێت بۆ ئەو بارهەڵگرانە، ئەمەش جگە لەرێگری کردن لەبارهەڵگرەکان کە بەشێوەی قاچاغ و هەڕەمەکی بەرهەمەکانیان دەبردە سایلۆی قەزاکە و بۆ پاراستنی ئەو قیرتاوە نوێیەشە کە کراوە،لەناوجەی داودە.
ماوەی مانگێکە کێشە کەوتوەتە نێوان جوتیارانی ناوچەی داودە و گەرمیان، بەهۆی ئەوەی جوتیارانی ناوچەی داودە رێگەیان نادا جوتیارانی کەلار و کفری بەرهەمەکانیان ببەنە سایلۆی خورماتوو، ئه‌مكه‌ش ببوه هۆى ئه‌وه‌ى تائێستا بەشێکی زۆری جوتیارانی ناوچەی داودە دروێنەی گەنمەکانیان نەکردووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن