گوژمەکەی 5 ملیار دینارە

هەردوو رێگای مامە جەلکە – شەقڵاوە لەگەڵ هیران نۆژەن دەکرێتەوە

964+

توانا نەقی

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە زوترین کات دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی رێگاکانی مامە جەلکە – شەقلاوە لەگەڵ هیران و گوژمەکەشی بۆ دیاری کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، مژدە دەدەن بە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە و لەم رۆژانەدا بەبێ ئەوەی رۆژەکە دیاری بکرێت دەست دەکرێت بە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی رێگاکان.

وتیشی، گوژمەی پرۆژەکە و نۆژەنکردنەوەی ئەو رێگایانە پێکهاتووە لە 5 ملیار دینار.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا گردبوونەوەی بارهەڵگرەکان و رێگەنەدانیان بە هاتوچۆ بە تونێلی پیرمام و رێگای مامەجەلکە و رێگای هیران، چەندین جار ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کرد بوو.

گوندی مامەجەلکە لە سنووری قەزای شەقلاوەیە تاکە رێگایە کە بارهەڵگرەکان بەکاریان دەهێنا، رێگای بازرگانی پارێزێگای هەولێر و دهۆک بوو لەگەڵ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین.

رێگای مامەجەلکە بەرووی بارهەڵگرەکان داخرا

رێگای مامەجەلکە بەرووی بارهەڵگرەکان داخرا