بەڕێەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی - وێنە: پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە فەیسبووک
سەبەتەی چوارەم لە رێگەیە
ئەو بریکارانەی کارتی بانکییان نەبردبێتەوە خۆراکیان بۆ داناگیرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
سەبەتەی چوارەم بەشە خۆراک بە داتای مانگی پێنج بۆ بریکارەکانی خۆراک دەبرێ، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی سلێمانی دەڵێت، “ئەو بریکارانەی کارتی بانکییان نەهێناوەتەوە خۆراکیان بۆ داناگیرێت”.
لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری سێ هەزار و 246 بریکار هەن و دوو ملیۆن و 74 هەزار و 91 هاوڵاتیش بەشە خۆراک وەردەگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە 28.5.2024، بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، با بریکارەکان لە دوکانەکانیان بن، دەستکراوە بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بە داتای مانگی پێنج.
ئەو مادانەی لە سەبەتە خۆراکەکەدا هەن؛
- برنج 2500 کیلۆگرام
- شەکر یەک کیلۆگرام
- زەیت یەک لیتر
- نیسک یەک کیلۆگرام
- دۆشاو 400 گرام
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی ئەوەی بە 964 وت، “پڕۆسەی دابەشکردنەکە، ناو سەنتەری شاری سلێمانی و دەرەوە دەگرێتەوە” ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر بریکارێک مامەڵەی کارتی بانکی نەهێنابێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، دەبێت بە زووترین کات سەردانیان بکات”.
ئەو بەڕێوەبەرە وتی، “بەپێجەوانه، هەر بریکارێک مامەڵەکەی نەهێنابێتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێ، بەشە خۆراک و سەلەی چوارەمی بۆ مانگی 5 یان بۆ داناگیرێت”.