دیمەنی دوای لابردنی مێزەکانی بازاڕی شێخەڵا.وێنە.سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
لەلایەن شارەوانیەوە
بەم درەنگانی شەوە مێزەکانی بازاڕی شێخەڵا لابران
توانا نەقی
بەم درەنگانی شەوە ئەو دوکاندارانەی بازاڕی شێخەڵا کە پێشتر ئاگادار کرابوونەوە لەوەی مێزەکانیان لەشەودا هەڵگرن ئەمشەو شارەوانی خۆی چوو بۆی هەڵگرتن و لای بردن.
ئەمشەو دووشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، هەموو ئەو دوکاندارانەی بازاڕی شێخەڵا کە پابەند نەبوون بە هەڵگرتنی مێزەکانیان و جێهێشتنیان لەشەودا هەروەها دانانی کەل و پەلەکانیان لەسەر موڵکی گشتی و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ، ئەمشەو تەواوی زێدەڕۆییەکان لادران.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە لەلایەن تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی ئەنجامدراوە.
پێشتر شارەوانی ئەو دوکاندار و خاوەن مێزانەی بازاڕی شێخەڵای ئاگادار کردبووەوە وەک رێکاریک بۆ خۆپارێزی لە ئاگرکەوتنەوە و رێگری کردن لێی، دەبێت بەشەو زیادەڕۆیی نەکەن و مێزەکانیان هەڵبگرن.