کاتی یارییەکەی عێراق و عومان دواناخرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند، یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواناخرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ـی كانوونی دووه‌م، له یاریگه‌ی جه‌زع ئه‌لنه‌خله له شاری به‌سڕه، یاریی كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و عومان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كه بڕیاره كاتژمێر 19:00 ده‌ستپێبكات و هه‌روه‌ك پێشتر كاتی یارییه‌كه دیاریی كرابوو.
له چه‌ند كاتژمێری رابردوو ده‌نگۆی دواخستنی یارییه‌كه و گواستنه‌وه‌ی بۆ وڵاتێكی دیكه له سۆشیال میدیا هه‌بوو، به‌ڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه “یارییه‌كه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
ئه‌م ده‌نگۆیه‌ی بڵاوكرایه‌وه و دواتر دووپاتكردنه‌وه‌كه‌ی فیدراسیۆنی عێراق، دوای ئه‌وه دێت، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له رووداوێكی نه‌خوازراودا، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و كه‌وتنی به‌سه‌ریه‌كی هانده‌رانی ئاماده‌بوو له یاریگه‌ی به‌سڕه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و نزیكه‌ی 80 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ڤیدۆی رووداوه‌كه له سۆشیال میدیا و میدیاكان بڵاوكرایه‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی هه‌ر له شه‌وی رابردووه‌وه روویان له یاریگه كردبوو، بۆ ئاماده‌بوون له یاریی كۆتایی، دواجاریش ئه‌م رووداوه ناخۆشه‌ی لێكه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی 964+ زیاتر له 100 هه‌زار هانده‌ر له یاریگه و ده‌وروبه‌ری یاریگه‌ی به‌سڕه ئاماده‌ن، له كاتێكدا یاریگه‌كه جێگه‌ی 65 هه‌زار هانده‌ری تێدا ده‌بێته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، پارێزگاری به‌سڕه و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه، تكایان له خه‌ڵك و هانده‌ران كردووه، ئه‌وانه‌ی شوێنیان نابێته‌وه له یاریگه‌كه، شوێنه‌كه جێبهێڵن، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش به‌شێكی زۆری هانده‌ران به ده‌م داواكارییه‌كه‌وه چوون.
وه‌ك پێشبینیی ده‌كرا له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه و حه‌وت كاتژمێر پێش یارییه‌كه، یاریگه‌ی جه‌زع ئه‌لنه‌خله پڕ بوو له هانده‌ران و هه‌رزوو شوێنێكی به‌تاڵی تێدا نه‌ما.