فێڵیان کردبوو

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى دوو تۆمەتبارى لەسەر فێڵکردن دەستگیرکرد و ئێستا لە زیندانن.

لە راگەیەنراوێکدا پۆلیس بڵاوى کردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان داواكراوبوون.

باس لەوەشکراوە، دواى گەیشتنى فەرمانى دادوەر هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

تۆمەتبارەکان لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دەربەندیخانەوە بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی داواكراوبوون کە ئەوەش مادەیەکە تایبەتە بە دۆسێى فێڵکردن.

لە ئێستادا هەردوو تۆمەتباربەبڕیاری دادوەر راگیراون و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێن .

964 بۆ زانینى جۆرى فێڵەکەیان دوو جار پەیوەندى بە وتەبێژى پۆلیسى سلێمانییەوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکە نەدرایەوە.

بە تۆمەتی فێڵکردن کەسێک لە راپەڕین دەستگیرکرا

بە تۆمەتی فێڵکردن کەسێک لە راپەڕین دەستگیرکرا