دیمه‌نێكی پرده‌كه‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه.. وێنه: هاتوچۆى راپه‌ڕین
ماوه‌ى سێ ساڵ كارى تێدا كراوه
ئه‌مڕۆ پرده‌كه‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه بە فه‌رمى کرایەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کەمێک پێش ئێستا، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمى پردی ده‌ربه‌ندى رانیه به‌ڕووى هاوڵاتیان و شۆفێران کرایه‌وه.
پردەكە لەسەر زێی بچووك دروستكراوه، درێژییەكەی 420 مەتر و پانییەكەی 15 مەتر و 32 مەتریش بەرزییەكەیەتی.
ناوچه‌كانى ئیدارەی راپەڕین به سنوورى قه‌زاى دوكان وپارێزگاى سلێمانى ده‌به‌ستێته‌وه.
لە ساڵی 2021 بەردی بناغەی دادندراوه و بە گوژمەی 11 ملیار و 387 ملیۆن و 745 هەزار و 800 دینار كارى دروستكردنه‌كه‌ى ته‌واو كراوه.
لە مه‌راسیمى كردنه‌وه‌یدا، سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى و چه‌ند وه‌زیرێكی حكومه‌تیش ئاماده بوون.