وێنه‌ى مێردمنداڵه‌كه‌ى قه‌ره‌داغ كه كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى له سۆشیاڵ میدیاكانى ئه‌و قه‌زایه بڵاویان كردووه‌ته‌وه
گوایه له چه‌مچه‌ماڵ گیراوە
سه‌ره‌داوى دۆزینه‌وه‌ى مێردمنداڵه‌كه‌ى قه‌ره‌داغ راست ده‌رنه‌چوو
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگۆى دۆزینه‌وه‌ى مێردمنداڵه‌كه‌ى سنوورى قه‌ره‌داغ، له چه‌ند سۆشیاڵ میدیایه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه له چه‌مچه‌ماڵ گیرابێت، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 965 سه‌ره‌داوى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م مێردمنداڵه راست ده‌رنه‌چوو.
رۆژى 24.5.2024 مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان به‌ناوى (محه‌مه‌د مه‌ریوان عه‌لى) له ماڵ چووه‌ته ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و مێردمنداڵه له‌گه‌ڵ باپیر و داپیری له گوندی هۆمەرامانی قەرەداغ ده‌ژیت و قوتابی پۆلی 10ـى بنه‌ڕه‌تییه و دایك و باوكیشی له سلێمانى ده‌ژین.
964 په‌یوه‌ندی به عه‌لى فه‌ره‌ج باپیرییه‌وه كرد، وتی ئێمه‌ش شتێكى وامان بیستوون كه گوایه منداڵه‌كه‌یان له چه‌مچه‌ماڵ بیندرابێت و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرابێت.
وتیشی “به‌نیازین سبه‌ى به‌دوایدا بچین”.
964 په‌یوه‌ندی به سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسی سلێمانى كرد و ئه‌ویش ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ هیچ كه‌سێك به‌و ناو و ته‌مه‌نه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرابێت.
پێشتر عه‌لى فەرەج، باپیره‌ى ئه‌و مێردمنداڵه به 964ـى وتبوو، تا كاتژمێر 1:00ـى شه‌وى 24.5.2024 له‌ماڵ بووه، دواى ئه‌وه‌ى كاتژمێر 4:00ـى به‌یانى بۆ نوێژ هه‌ستاوه ده‌بینێت نه‌وه‌كه‌ى له ماڵ نه‌ماوه.
پێشتریش سلێمانى و كه‌لار و چه‌ند شوێنێكی دیكەى بۆ گه‌ڕاون، به‌ڵام هیچ سه‌ره‌داوێكیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
كه‌سوكارى محه‌مه‌د ئه‌و دوو ژماره موبایله‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر شوێنێك ببیندرێت په‌یوه‌ندیان پێوه بكرێت:
07701579462
07503561088