لە سلێمانی

دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی چوارەم دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

وا بڕیارە لە سبەینێوە دابەشکردنی بەشە خۆراکی چوارەم لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبکات و بازرگانیی خۆراک دەڵێت، برنج کەمی کردووە و لەتکەنۆکیشی تێدا نییە.

ئەو بەشەخۆراکە هی مانگی چوارە، بەڵام بازرگانیی خۆراک دەڵێت پێیان وتراوە بە داتای مانگی پێنج دابەشی بکەن.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لەمڕۆوە دەستیان بە ناردنی بەشە خۆراک کردووە بۆ بریکارەکان و تا نزیکەی 20 رۆژ هەمووی دابەش دەکرێت.

وتیشی، “ئەم بەشە خۆراکە نیو کیلۆ برنج بۆ هەر تاکێک کەمی کردووە و بووە بە دوو کیلۆ و نیو، لەتکەنۆکی تێدا نییە و نیسکیش لە نیو کیلۆوە بۆ هەر تاکێک بووە بە کیلۆیەک”.

لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری سێ هەزار و 246 بریکار هەن و دوو ملیۆن و 74 هەزار و 91 هاوڵاتیش بەشە خۆراک وەردەگرن.

“هەر هاوڵاتییەک لە ماوەی دوو مانگدا خۆراکەکەی وەرنەگرێت دەگەڕێتەوە گەنجینەکان و خۆراکەکەی پێنادرێت”، ئەوەش قسەی کامەران فەتاحە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق: سبەی بەشە خۆراکی مانگی چوار د...

وەزارەتی بازرگانی عێراق: سبەی بەشە خۆراکی مانگی چوار دابەش دەکرێت