ئاڵای قەتەڕ
کێ ئامادە دەبێت؟
ئه‌مڕۆ كونسڵخانه‌ی قه‌ته‌ڕ له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26.5.2024 كونسڵخانه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ڕ له هه‌ولێر بكرێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د. ئەحمەد ئەلحەمادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، بە فەرمی کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
پێشتر ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌ی قه‌ته‌ر له هه‌ولێر كرابوو، رۆژی 10ی ئه‌م مانگه خالید بن حه‌مه‌د ئەلسڵێتى، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له لایه‌ن به‌رپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومه‌تی كوردستانه‌وه پیشوازی كرا و ئه‌وكات باس له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌كه كرا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 41 کونسوڵگەری، نووسینگەی کونسوڵگەری، نووسینگەی باڵیۆزخانە، ئاژانس و کونسوڵگەریی فەخری هەن و چالاکییە دیپلۆماسییەکانی خۆیان بەڕێوە دەبەن.