هالاند

پیاوی یارییە گەورەکان نییە

964+

سۆما حەکیم زادە

شەوی رابردوو مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرایان لە یاریگای وێمبڵی ئەنجامدا و یونایتد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان، بەڵام ئەوەى توشى رەخنە بوو هالاندى گۆڵکارى سیتى بوو.

لەم یارییەدا گارناچۆ و کۆبی مینۆ گۆڵیان بۆ یونایتد تۆمارکرد و جێرمی دوکۆش گۆڵی بۆ سیتی تۆمارکرد، بەجۆرێک یونایتد بە بردنەوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بە باشی کۆتایی بە وەرزەکە هێنا.

هالاند، هێرشبەرە نەرویجییە تەمەن 23 ساڵەکە، لە دوو وەرزدا دووجار گۆڵکاری پریمەرلیگ بووە، بەڵام خاڵێکی نەرێنی لە ریکۆردەکەیدا هەیە، ئەویش ئەوەیە کە لە یارییە کۆتاییەکان ون دەبێت و گۆڵ تۆمار ناکات.

لاپۆرتا: پێویستمان به‌ هالاند نییه‌

لاپۆرتا: پێویستمان به‌ هالاند نییه‌