دەستگیر کراوە

لە سەنگاو کەسێک نزیکەی 100 داری سروشتی بڕیوەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە سنوری ناحیەی سەنگاو، هاوڵاتییەک نزیکەی 100 داری سروشتی گوندێکی بڕیوەتەوە، دانیشتووانی گوندەکە پۆلیسیان لێئاگادار کردووەتەوە و ئاشکرابووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26.5.2024، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هاوڵاتییەک لە گوندی فەقێ مستەفا لە سەنگاو 97 داری بڕیوەتەوە و لەسەر ئەوە دەستگیر کراوە و دەستیشگیراوە بەسەر هەموو دارەکاندا.

لە شوێنی بڕینەوەی دارەکان دەستگیراوە بەسەر دوو مشاری دار بڕینەوە.

هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزا دەدرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و سزا داراییەش نەدات، بە سێ مانگ بەندکردن سزا دەدرێت.

دوو کەس لەسەر بڕینەوەی دارەکانی ناوچەی داودە دەستگیر ک...

دوو کەس لەسەر بڕینەوەی دارەکانی ناوچەی داودە دەستگیر کران