کەشناسى وا دەڵێت
گەرما هات
964+
وریا فەتاح
کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى رەوشى کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە، بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماش پێشبینیکراوە.
بەپێى پێشبینییەکان، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پلەکانى گەرما هاوشێوەى دوێنێ دەبن.
لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ دووشەممەوە، کەشناسى پێشبینی کردووە کە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، بەڵام پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلەى سیلیزى بەرز ببنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 36
سلێمانى: 32
دهۆک: 32
زاخۆ: 33
هەڵەبجە:32
کەرکوک: 37
سۆران: 31
حاجی ئۆمەران: 21
گەرمیان: 38