بەرەو هاوین

پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش بە رێژەیەکی زۆر بەرزتر دەبنەوە لە چاو دوێنێدا.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامە و سبەینێش زیاتر بەرز دەبەنەوە و کەشکە بەرەو گەرمی تەواو دەچێت لە هەندێک ناوچە.

لە گەرمیان یەک پلەی ماوە بگاتە 40 و تا دێت کەشەکە گەرمتر دەبێت هەرچی نزمترین پلەشە حاجی ئۆمەرانە بە 21 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ هەینی 26.4.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بە نزیكی 1 تـــا 3 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 36
سلێمانی : 33
دهۆک : 33
زاخۆ : 35
هەڵەبجە : 33
کەرکوک : 37
سۆران : 33
حاجی ئۆمەران : 22
گەرمیان : 40