ئاغجەلەر
ئاگر کەوتەوە و 400 دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى سوتا
964+
وریا فەتاح
لە سنوورى دوو گوندى ناحیەى ئاخجەلەر ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە 400 دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشى سوتا.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لە سنووری گوندەکانی کانی بی و کانی بۆگەنەی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر دوو رووداوی ئاگر کەوتنەوە روویاندا و مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر خۆیان گەیاندە شوێنی ئاگرەکان و توانیان کۆنتڕۆڵی بکەن.
ئاشکراشى کردووە، بە هەردوو ئاگرەکە 400 دۆنم پوش و پاوان و زیاتر لە 100 دارى سروشتى سووتاون.
وەک ئەوەى بڵاویان کردووەتەوە، تائێستا هۆکارى ئاگرەکە نادیارە.