رێڕەوى راکردنیشى بۆ دروست دەکرێت

پارکی ئازادی نۆژەن دەکرێتەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی سلێمانی دەستیپێکردوە و بڕیارە سەرجەم یارییەکان بگۆڕدرێن و شەقامەکانى پارکەکە قیرتاو بکرێتەوە.

بەکر مستەفا، لێپرسراوی پارکی ئازادی بە 964ـى وت، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی چەند بەشێکی پارکی ئازادی و ئێستا ئەو یاریانەی تایبەتن بە منداڵان لادەبرێن و یاری نوێ دادەنرێن.

“چاوەڕێین سێ سێتی یارییە وەرزشیەکانمان بەدەست بگات، لەبەر ئەوەی زۆرێک لەو یارییە وەرزشیانە شکاون و کەڵکی بەکارهێنانیان نەماوە”، بەکر مستەفا واى وت.

وەک باسى دەکات، لە نۆژەنکردنەوەکەدا سیستمی رووناکردنەوەی ناو پارکەکە چاک دەکرێت و سێ شەقامیش قیرتاو دەکرێنەوە و کربستۆنەکانی بۆیاخ دەکرێنەوە.

لەبارەى رێرەوى راکردنەکەوە، بەکر مستەفا روونى کردەوە کە هەوڵ هەیە بۆ چاککردنى رێڕەوەکە و چەند سێتێکى یارى تێنس دانراوە و یەکێک لە دەریاچەکانی ناو پارکەکەش چاک دەکەن.

پارکی ئازادی لە سلێمانی رووبەرەکەی 176 دۆنمە و رۆژانە خەڵکی سلێمانى و گەشتیاران سەردانى دەکەن و سیمایەکى جوانى بە شارەکە بەخشیووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هاوڵاتیەک لەسلێمانی 100 کەوى ئازاد کرد

هاوڵاتیەک لەسلێمانی 100 کەوى ئازاد کرد