وێنه‌ى مێردمنداڵه‌كه‌ى قه‌ره‌داغ كه كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى له سۆشیاڵ میدیاكانى ئه‌و قه‌زایه بڵاویان كردووه‌ته‌وه
هێشتا پیاوه ته‌مه‌ن 74 ساڵییه‌كه‌ش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
له‌دوێنێوه مێردمنداڵی گوندێكی قه‌ره‌داغ ونبووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه مێردمنداڵێكی سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ له‌ماڵ چووه‌ته ده‌رو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، باپیره‌شی ده‌ڵێت، چه‌ندین شوێن به‌دوایدا گه‌ڕاون و نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
مێردمنداڵه‌كه، ناوى محه‌مه‌د مه‌ریوان عه‌لی، ته‌مه‌ن 16 ساڵه دانیشتووى گوندی هۆمەرامانی قەرەداغه و قوتابی پۆلی 10ـى بنه‌ڕه‌تییه.
عه‌لى فەرەج، باپیره‌ى ئه‌و مێردمنداڵه به 964ـى وت، تاوه‌كو كاتژمێر 1:00ـى شه‌وى رابردوو له‌ماڵ بووه، دواى ئه‌وه‌ى كاتژمێر 4:00ـى به‌یانى بۆ نوێژ هه‌ستاوه ده‌بینێت نه‌وه‌كه‌ى له‌ماڵ نه‌ماوه.
وتیشی “هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستى نییه و ده‌بوایه بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه خۆی ئاماده‌بكات بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دایك و باوكى ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له سلێمانى ده‌ژین و ته‌نیا ئه‌ویان له‌گه‌ڵ خۆى و دابیره‌ى له گونده‌كه‌ى قه‌ره‌داغ ده‌ژیت.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ زۆر شوێنى به‌دوایدا گه‌ڕاوه له‌وانه‌ش سلێمانى و كه‌لار و و چه‌ند شوێنێكی دیكه، به‌ڵام سه‌ره‌داوى ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 له سنوورى قه‌ره‌داغ ئه‌مه دووه‌مین ونبوونى كه‌سانه كه له‌م ماوه‌یه روویدابێت و ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 74 ساڵییه‌ى كه له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى قه‌زوان له‌ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه ، ئه‌ویش تاوه‌كو ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
كه‌سوكارى محه‌مه‌د ئه‌و دوو ژماره موبایله‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر شوێنێك ببیندرێت په‌یوه‌ندیان پێوه بكرێت:
07701579462
07503561088