دیمەنی کاتی چاککردنەوەی قوفڵەکە لەلایەن تیمی فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ. وێنە: فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ
لە قەڵادزێ
500ماڵ لە بێ ئاوی رزگارکران
964+
بەهرە محەمەدئەمین
تیمەکانی فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ بە چاککردنەوەی قوفڵێک، نەیانهێشت 500 ماڵ بێ ئاو ببن.
تیمەکانی چاککردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی قەڵادزێ، دوێنێ هەینی هەرچەندە پشوو بوو بەڵام قوفڵێکی ئاویان چاککردوە و نەیانهێشت گەڕەکێک بێ ئاو ببن.
فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، نزیک سێ کاتژمێرییان پێچووە، لە کاتژمێر 8:30 – 11:00ی شەوی رابردوو کاریان کردووە تا قوفڵەکەیان چاک کردووەتەوە.
محەمەد حەسەن، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ بە 964ی وت، “قوفڵێکی گەورەی هەشت ئینجییان چاککردووەتەوە، کەتۆڕی سەرەکی ئاوی هەردوو گەڕەکی (فەرمانبەران و ئاشتی)ە، 500 ماڵ بۆ ئاوی خواردنەوە سوو دی لێ دەبینن”.
بە پێی راگەیەندراوی فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ، ئەمە شەشەم قوفڵە لەم مانگە و دووەم قوفڵییشە لەم هەفتەیەدا چاک دەکرێتەوە، بە هەردوو قوفڵەکەی ئەم هەفتەیە 900 ماڵیان لەسەرە.
ماوەیەکە ئاوی قەڵادزێ زوو زوو کێشەی بۆ دروست دەبێت، لەم مانگەدا،تەنیا بە هۆی لێچوونی کلۆرەوە، دووجار پڕۆژەی ئاوی قەڵادزێ وەستا و بووە هۆی کەمئاوی دانیشتوانەکەی.