ئاگادارى بۆ دانیشتوانى کۆیە

ئەگەر سبەینێ درۆن لە ئاسمان بوو مەترسن

گۆڤەند فەتاح_ کۆیە

بۆ راستکردنەوەى ئەو زەویانەى بە هەڵە و هەوایى رووپێوکراون، شارەوانیى کۆیە بە درۆن راستیان دەکاتەوە و خواروخێچییەکان ناهێڵێت.

سبەینێ شەممە 2024.5.25، بە مەبەستی رێکخستنەوەی بەشێک لەو زەویانەی لە رابردوودا بە خواروخێچی دابەشکراوە و پێوەرێک نەبووە بۆ ئەو زەویانەی دەکرێنە خانوو بۆ ئەوەی لە رووی ئەندازیارییەوە گەڕەک و کۆڵانەکان راست بێت و هیچ خوارییەکی تێدانەبێت، بۆیە لە رێگەی درۆنەوە وێنەیەکی گشتیی شاری کۆیە دەگیرێت و رووپێوی زەوییەکانی تری شارەکە لەسەر ئەو وێنەیە دەکرێت.

محەمەد میرحاج، سەرۆکی شارەوانیی کۆیە، بە 964ـى وت،”پێشتر زەوییەکان لە چەند گەڕەکێک بە هەڵە و بە هەوایی حسابی بۆ کرابوو، بۆیە درۆن بەکاردێنین بۆ ئەوەی راستکردنەوە بکەین بۆ ئەو زەویانەی کە ماون”.

بە وتەى سەرۆکى شارەوانیى کۆیە، لە رێگەى ئەو وێنەیەى بە درۆن دەگیرێت، خواروخێچییەکان راست دەکرێنەوە و مافى هیچ کەسیش ناخورێت.

“بۆ ئەوەى ترس و شڵەژان دروست نەبێت، خەڵکی شاری کۆیەمان ئاگادارکرووەتەوە بۆ ئەوەی ئاگاداربن لە کارەکەمان کە درۆن بەسەر ئاسمانی شاری کۆیەدا بەرزدەکەینەوە”، سەرۆکى شارەوانى کۆیە واى بە 964 وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کۆیەش رێگا لە بارهەڵگران دادەخات

کۆیەش رێگا لە بارهەڵگران دادەخات

کۆیەش رێگا لە بارهەڵگران دادەخات

کۆیەش رێگا لە بارهەڵگران دادەخات