بەڕێوەبەری نوێ ، بەڕێوەبەری پێشوو
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی سلێمانى دەگۆڕدرێت
964+
فەرهاد حەسەن
پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس سلێمانى گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت و عەمید ئارام محمد ساڵح له شوێنی عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
ئه‌م بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆى هه‌رێم ده‌رچووه و به‌پێی زانیارییه‌كان رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو ئاڵوگۆڕه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ له هه‌ژماری ئێكس پیرۆزبایی لە عەمید ئارام محمد ساڵح كردووه وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “هیوادارم ئه‌ركه نوێیەکەی ببێته مایه‌ی زیاتر سەلامەتی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگه”.
964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانیه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كان نه‌ده‌درایه‌وه.