چواردەوریان تەلبەند کردووە

مالومه ناز بە دارە 120 ساڵییەکەیەوە دەکات

964+

دیلان محەمەد جەزا

دارێک تەمەنی زیاتر لە 120 ساڵە و بوەتە هێمای ژینگە دۆستی هاوڵاتیانی گوندی مالومەی ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی، بە هەمو دانیشتوانی ئەو گوندە پارێزگاری لێدەکەن.

عومەر ئەحمەد دانیشتوی گوندی مالومە بە 964 وت، داری قەبران دەکەوێتە نزیک گۆڕستانی گوندی مالومە و تەمەنی زیاتر لە 120 ساڵە و ئێستا دانیشتوانی ئەو گوندە چواردەوریان تەلبەند کردوە، بۆ ئەوەی کەس زیانی پێنەگەیەنێت.

وەک دانیشتوانی گوندەکە ڕێگە بە کەس نادەن سەر لقەکانیشی ببڕن، لەبەر ئەوەی مەترسی لەسەر دارەکە دروست نەبێت.

دارەکە لە جۆری بەڕوە و لە تەنیشتیەوە دارێکی دیکەی بەڕو هەیە، بەڵام تەمەنی کەمترە و بیرەوەری دارەکە دەگەڕێتەوە بۆ باپیرە گەورەیان.

گوندی مالومە سەر بە ناحیەی گاپیڵۆنی سەر بە قەزای شارباژێڕە، سروشتی گوندەکە شاخاوی و سەختە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

پەرژینێک بۆ پاراستنی

پەرژینێک بۆ پاراستنی "خاتوون شا" دروست دەکرێت