نرخەکەی هەرزانترە

زیاتر لە هەزار و 600 حاجی لە رێگەی وشکانییەوە دەچنە سعودییە

964+

پێشەوا محەمەد

نزیکەی نیوەی حاجیانی ئەمساڵی هەرێم بە رێگەی وشکانی دەچنە وڵاتی سعودییە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێم دەڵێت، جیاوازیی لە نرخی وشکانی و ئاسمانی ئەو حاڵەتەی دروستکردووە.

ساڵی رابردوو هەرێم وەک تاقیکردنەوە 690 حاجی لە رێگەی وشکانییەوە ناردە سعودییە، ئێستا دەڵێن سەرکەوتوو بووە.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێم بۆ 964ـی روونکردەوە، بەهۆی جیاوازیی نرخی رێگەی وشکانی و ئاسمانی بۆ سعودییە خواستێکی زۆر لەسەر رێگای وشکانییە.

ئەمساڵ نرخی چوون بۆ حەج بە رێگەی وشکانی پێنج ملیۆن و 300 هەزار دینارە، بە رێگای ئاسمانی شەش ملیۆن و 350 هەزار دینارە.

کاروان ستوونی وتیشی، “ئێمە چاودێریی تەواوی ئەو کۆمپانیایانە دەکەین حاجییەکان لە رێگەی وشکانییەوە دەگوازنەوە و خزمەتگوزارییەکانیشیان زۆر باشە و ئاگاداریان دەبین”.

پشکی ئەمساڵی هەرێم بۆ حەجکردنی چوار هەزار و 174 کەسە، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی هەرێم بێت، زیاتر لە هەزار و 600 حاجیی هەرێم بە رێگای وشکانیدا دەچنە سعودییە.

یەکەمین کاروانی حاجیانی عێراق گەیشتنە شاری مەدینە

یەکەمین کاروانی حاجیانی عێراق گەیشتنە شاری مەدینە