کەس دەستگیر کراوە؟

ئاگرەکەی چیای هەیبەت سوڵتان کۆنتڕۆڵکرا

+964

گۆڤەند فەتاح

ئەمشەو  2024.5.23 لە چیای هەیبەت سوڵتانی قەزای کۆیە، ئاگرێک کەوتەوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا پووش و پاوانی چیاکە سووتاوە، دەگوترێت کەسێک تۆمەتبارە بە کردنەوەی ئاگرەکە و دەستگیر کراوە.

عەمید گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە، بە 964ی وت، “ئاگرەکە هەر بە زوویی لەلایەن تیمەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ئاگرەکە نزیکەی نیو دۆنم زەوی پووش و پاوانی چیاکەی سووتاندبوو”.

بەپەلە: لە هەولێر دیسان ئاگر کەوتەوە

بەپەلە: لە هەولێر دیسان ئاگر کەوتەوە

964 پرسیاری دەنگۆی دەستگیرکردنی کەسێکی لەو بەڕێوەبەرە کرد، کە گوایە تۆمەتبارە بە کردنەوەی ئاگرەکەی ئەمشەوی چیای هەیبەت سوڵتان، لە وەڵامدا وتی، “هیچ هەواڵێکی لەو شێوەیەمان نەبیستووە، کە کەسێک دەستگیرکرابێ لەسەر کردنەوەی ئاگرەکەی ئەمشەو”.

بۆ روونبوونەوەی ئەو پرسیارەی کە کەسێک لەسەر کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراوە، 964 پەیوەندی کرد بە ئیبراهیم مەناف، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە کۆیە، وتی، “هیچ شتێکی وامان نەبیستووە کە کەسێک لەسەر ئاگرەکەی ئەمشەوی چیای هەیبەت سوڵتان دەستگیر کرابێت، ئەگەر کەسێکی وا هەبێت و ئەو تاوانەی کردبێت، دەستگیر دەکرێت و  رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

لە سەرەتای ساڵی 2024 ئاماری بەرگریی شارستانیی کۆیە، 75 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و لافاو و خنکانی تێدا تۆمارکراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە زانکۆی کۆیە چیتر ئۆتۆمبێلی بەنزین نامێنێت

لە زانکۆی کۆیە چیتر ئۆتۆمبێلی بەنزین نامێنێت