بنەماڵەکەی رەتیدەکەنەوە

کەیسی خنکانی دکتۆر فرمێسک یەکلایی کرایەوە

964+

بەهرە محەمەدئەمین

دوای تێپەڕینی نزیکەی سێ ساڵ بەسەر خنکانی دکتۆر فرمێسک لە مەلەوانگەیەکی هەولێر، دادگا بڕیاری بێ تاوانی تۆمەتبارانی دا و بنەماڵەکەشی دەڵێن بڕیارەکە رەتدەکەنەوە و ناچاربن دەچنە دادگای فیدڕالی.

ئەمڕۆ دوایین دانیشتنی کەیسی خنکانی فرمێسک فەرهاد بوو، کە لە ئەیلولی 2021 لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی شاری هەولێر خنکا، بنەماڵەکەشی کە گومانیان لە مردنەکەی هەبوو، سکاڵایان تۆمارکرد.

لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دادگای کەتنی دووی هەولێر بڕیاری بێتاوانی ئەو دوو کەسەی دا کە بە مردنی دکتۆر فرمێسک تۆمەتبار کرابوون، بەڵام بنەماڵەکەی لە بڕیارەکە ناڕازین، رەتیشی دەکەنەوە و دەڵێن رێکار دەگرینەبەر.

فەرهاد مەلاحەسەن، باوکی دکتۆر فرمێسک، دوای تەواوبوونی دانیشتنی دادگا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هەست بە دەستتێوەردان دەکەین لە رێکارەکانی دادگا، ئێمە دەمانەوێت بە بێ دەستتێوەردان دادگا بڕیار بدات”.

وتیشی، “بەڵگەی تەواو لەبەردەستدایە، کە مردنەکە قەزاوقەدەر نەبووە، بەڵگەکان دراونەتە دادگا، بەڵام بەداخەوە دادگا چاوپۆشی لێکرد”.

964 دەزانێت، سێ مانگ پێش مردنی، هەڕەشەی کوشتن لە دکتۆر فرمێسک و کەسوکارەکەی کراوە.

خانەوادەی دکتۆر فرمێسک بڕیاریانداوە داوای تێهەڵچوونەوەی بڕیارەکەی دادگا بکەن، ئەگەر لەوێ بڕیارەکە وەک خۆی مایەوەم دەچنە دادگای فیدڕالی لە بەغدا.

فریاد هیرانی نووسەر و رۆژنامەنووس لەو شوێنە دانیشتووە ...

فریاد هیرانی نووسەر و رۆژنامەنووس لەو شوێنە دانیشتووە کە دواجار بووە شوێنی گۆڕەکەی