پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

لە دوای نیوەڕۆوە باران دەبارێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی دواى نیوەڕۆوە ئەگەری باران بارین هەیە لەگەڵ هەورەبروسکە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت بەڵام پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتی لە پلەیەکەوە تا 5 پلە بەرزتر دەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 23.5.2024
خێراى با / مامناوەند دەبێت (10 – 25) کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەرزدەبێتەوە بە ( 1 – 5 ) پلەى سیلیزی .
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 35
سلێمانى: 29
دهۆک : 34
زاخۆ : 35
هەڵەبجە : 30
کەرکوک: 38
سۆران : 30
حاجی ئۆمەران: 20
گەرمیان : 38