كارڤاخال هانده‌ری لیڤه‌ركوزنه‌

ئه‌مشه‌و یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

964+
سۆما حەکیم زادە

دانی کارڤاخالی کاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید، ئه‌مشه‌و ده‌بێته‌ یەکێک لە هاندەرانی لیڤەرکوزن، كاتێك تیپه‌كه‌ له‌ یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاتالانتای ئیتالی ده‌بێته‌وه‌.
یاریی كۆتایی له‌ یاریگه‌ی ئه‌ڤیڤا له‌ دبلنی پایته‌ختی ئێرله‌ندا كاتژمێر 10ی شه‌و ده‌ستپێده‌كات.

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی نووسیویەتی یاریی کۆتایی ئەمشەو بۆ دانی کارڤاخالی یاریزان و ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید زۆر گرنگە، چونکە هێشتا لیڤەرکوزنی خۆشدەوێت و بەجۆرێك لە ژیانی تۆپی پێیدا خۆی بە قەرزداری ئەم یانەیە دەزانێ.
کارڤاخال ساڵی 2012 کاتێک تەمەنی 20 ساڵ بوو، پەیوەندی بە یانەی لیڤەرکوزنەوە کرد و گرێبەستەکەشی بە بەهای 5 ملیۆن یۆرۆ بوو.
لە هاوینی 2013شه‌وه‌ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کردووە و بە سەرکەوتنەکانی جێگەی خۆی کردووه‌تەوە لە تیپەکەدا.
به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، كارڤاخال هێشتا دڵی لە لیڤەرکوزنە و ئەمشەو بە تامه‌زرۆییەوە چاوەڕێی نازناوەکە دەکات بۆ یانه‌كه‌ی پێشووی.

ئه‌مڕۆ یۆرۆپالیگ یاریی ئاگرینی تێدا ده‌كرێت

ئه‌مڕۆ یۆرۆپالیگ یاریی ئاگرینی تێدا ده‌كرێت