ساغکردنەوەی 964

لە زاری سێ سەرچاوەوە؛ کەس لە کۆمەڵگەی مسێریک نەکوژراوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، سۆشیال میدیا و ژمارەیەک میدیایی خۆجێی لە دهۆک دەڵێن، “درەنگانی شەوی رابردوو، کەسێک لە کۆمەڵگەی مسێریک سەر بە قەزای سێمێل برایەکی خۆی کوشتووە”، ئەمە بە دەنگۆ لەلای تیمی 964 مایەوە.

پەیامنێری 964 کەوتە سۆراغی ئەم بابەتە و ساغی کردەوە، لەگەڵ سێ سەرچاوەی پەیوەس قسەی کرد، بە قسەی سەرچاوەکانی دەرکەوت هیچ رووداوێکی هاوشێوە لەناو کۆمەڵگەکە رووینەداوە.

رەقیب مەهدی، هاوڵاتییەکی نێو کۆمەڵگەی مسێریکە و بە 964ی وت، “کۆمەڵگەکە زۆر گەورە نییە و ئەگەر شتێکی وا رووبدات هەموومان بە زووترین کات ئاگادار دەبین، چونکە هەموومان یەکتر دەناسین و هیچ هەواڵێکی لەو جۆرەش خەبەر و باسی ناو کۆمەڵگەکە نەبووە”.

هاوکات، هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ی وت، “هیچ بابەتێکی لەو جۆرە نەگەیشتووە بە دەستی پۆلیسی دهۆک و ئاگادار نەکراوینەتەوە، ئەگەر رووداوێکی لەوجۆرە هەبوایە بێگومان پۆلیسی دهۆک یەکەم کەس دەبوو ئاگاداری بابەتەکە بێت”.

تیمی 964 لە ساغکردنەوەی بابەتەکە نەوەستا، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی سێمێل بە 964ی وت، “باس و خواسی ئەو رووداوە تەنیا لە سۆشیال میدیا وروژێندراوە و خۆمان ئەمرۆ بەیانی، سۆراغی هەواڵەکەمان کردووە، بەڵام دەرکەوت دوورە لە راستی”.

هەروەک، سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی دهۆک بە 964ی وت، “تەرمی هیچ کەسێکمان بۆ نەهاتووە لە مسێریک گوایە کوژرابێت، تەنیا پێش دوو رۆژ تەرمی گەنجێک هاتووە لامان و لە قەزای بەردەڕەش و بە چەقۆ کوژراوە و هیچ حاڵەتێکی نوێمان نەبووە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

شەش کەس لە دهۆک دەستگیرکران

شەش کەس لە دهۆک دەستگیرکران

لەسەر کێشەیەک سێ ئەندامی یەک خێزان کوژران

لەسەر کێشەیەک سێ ئەندامی یەک خێزان کوژران

تۆمەتبارێک لە دهۆک دوای هەشت جار دزی کردن دەستگیرکرا

تۆمەتبارێک لە دهۆک دوای هەشت جار دزی کردن دەستگیرکرا