592 شوقه‌یه‌ و 700 كڕیارى هه‌یه‌

بۆ پێنجه‌م جاره به‌شداربووانى پڕۆژه‌ى كاپیتاڵ تاوه‌رز له‌ هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌

964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر

ژمارەیەک لە بەشداربوانی پڕۆژەی کاپیتەڵ تاوەرز لە بەردەم دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم گردبوونەوە و دەڵێن، پارەمان داوە بۆ یەکەی نیشتەجێبوون بەڵام پڕۆژەکەیان وەستاوە و وەبەرهێنەرەکە نادیارە .
یه‌كێك له‌ به‌شداربوان به‌ 964ـى وت، پێنجه‌م جاره‌ گرد ده‌بنه‌وه‌ و پێویسته‌ حكومه‌ت چاودێری وردى كاره‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بكات.

وتیشی “ژماره‌ى شوقه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ 592 شوقه‌یه‌ به‌ڵام 700 كڕیاره‌ شوقه‌یان كڕیوه‌”.

پرۆژەی دروست کردنی 118 شەقام لە ناوچەیەکی هەولێر جێبەجێ ...

پرۆژەی دروست کردنی 118 شەقام لە ناوچەیەکی هەولێر جێبەجێ دەکرێت

لایخۆشییه‌وه‌، بەرگەشت ئاکرەیی وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم، به‌ 964ـى راگه‌یاند، وەبەرهێنەری پڕۆژەکە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە و لە داهاتویه‌کی نزیکدا کارکردن دەستپێدەکاتەوە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن