لە هەولێر پرۆسەی ئەزموونی دەستیپێکرد

سەرژمێریی دانیشتووان بە شێوەیەكی مۆدێرن ئەنجام دەدرێت

+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.5.2024 له‌ هه‌ولێر پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان بە شێوەی ئەلیكترۆنی و ئەزموونی، لەلایەن تیمەكانی ئامار لە گەڕەكی ئیبن مستەوفی دەستیپێكرد.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر به‌ 964ی وت، پرۆسەی سەرژمێری گرنگه‌، بڕیار وایە مانگی 11 ئەمساڵ لە سەرتاسەری عێراق ئەنجامبدرێت، بە دانانی ژمارە لەسەر دیواری باڵاخانەكان و پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی پرۆسه‌ی ئه‌زموونیی كاره‌كه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد، پێداویستیەكانیش هەموو دابینكراون.
دلزار حەمەساڵح بەڕێوه‌بەری ئاماری هەولێریش بۆ 964، وتی، ئەمڕۆ و سبەی تیمەكانیان بڵاو دەبنەوە، لە میانەی ئەنجامدانی خولێكی حەوت رۆژە بۆ كارمەندان، ئەمڕۆ یەكەم رۆژی راهێنانی مەیدانییە و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، نۆ تیم، كه‌ ژماره‌یان 40 راهێنەرن، كارده‌كه‌ن، دواتر له‌ 31.5.2025 بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ له‌ ناحیه‌ی به‌حركه‌ سه‌رژمێریی ئه‌زموونی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌ لای خۆیه‌وه‌ سیروان محه‌مه‌د بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی پلاندانان بۆ 964 روونیكرده‌وه‌، “بۆ ئامادەكاری بۆ سەرژمێری ئەزموونی كە لە كۆتایی مانگ دەستپێدەكات، ئەم دوو رۆژە بەرنامەی دانراو بۆ سەر تابلێتەكان تاقی دەكەینەوە، پێشتر ئامار له‌سه‌ر كاغه‌ز تۆمار ده‌كرا، ئێستا جیاوازه‌ و به‌ ئەلیكترۆنی و له‌سه‌ر تابلێت دەكرێت، ئه‌مه‌ش گۆڕانكاری و ئاسانكارییه‌ بۆ كاره‌كه‌.
بڕیاره‌ له‌ 20.11.2024 سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

حکومەتى هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ سەرژمێری گشتی د...

حکومەتى هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ سەرژمێری گشتی دەکات