“من خۆم پڕۆژەم هەیە و هیلاک بووم بە دروستکردنی ناوەکەم”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەندی شێوەکاری کورد رۆستەم ئاغالە چیتر تابلۆکانی لەناو هۆڵەکان نمایش ناکات و دەشڵێت، من خۆم پڕۆژەم و هیلاک بووم بە دروستکردنی ناوەکەم.
رۆستەم ئاغالە لە کۆیە خاوەنداریەتی گەلەرییەک دەکات و پێشانگای گەورەی لەسەر ئاستی عێراق تێدا دەکاتەوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “ساڵانێک تابلۆکانم لە هۆڵ نمایش ناکام، لە زبڵدان بێت یان خانوویەکی کۆن یان لادێیەک، ئەم تابلۆیانەی ئەمڕۆش دەخرێنە بازاڕەوە زەرەریان بە شێوەکاران گەیاندووە”
رۆستەم ئاغالە دەربارەی پرۆژەی داهاتووی رەتیکردەوە هیچ باس بکات و وتی، من خۆم پرۆژەم و سەردەمانێک تابلۆیەکم فرۆشتووە بە 70 هەزاری سویسری، بە هەمو تابلۆکانی کوردستان بایەی هەزار دیناریان نەفرۆشتووە
رۆستەم ئاغالە، شێوەکارێکی بەناوبانگی کوردە و خەڵکی شاری کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێرە، لە کۆیە خاوەنداریەتی گەلەرییەک دەکات و پێشانگای لە چەندین وڵاتی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکا کردووەتەوە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح