شەقامە داڕماوەکەی هەڵەبجە. وێنە:964
لەسەرەتای مانگەوە رۆچووە
شه‌قامى به‌رده‌م نەخۆشخانەی عەنەب هێشتا داخراوە
964+
عومه‌ر فه‌تاح ـ هه‌ڵه‌بجه
شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی عەنەب لە هەڵەبجە، کە نزیکەی سێ هەفتەیە رۆچووە، هێشتا چاکنەکراوەتەوە، شارەوانیی هەڵەبجە دەڵێت چاوەڕێی پارەن.
شەقامەکە رۆژی سێی ئەم مانگە لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ، تووشی رۆچوون بوو.
سه‌لام بیلال سه‌رۆكى شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه، بە 964ـى وت، “ئه‌وه‌ى پێویست بێت تیمه‌كانمان كردوویانه، ده‌رخسته‌یه‌كمان بۆ چاككردنه‌وه و فراوانکردنی شه‌قامه‌كه لەگەڵ کۆمەڵێک کاری دیکەی پێویستدا ئامادە کردووە، بڕی 250 ملیۆن دیناری تێدەچێت، کە ئێمە لەبەردەستماندا نییە”.
وتیشی،” گواستنەوەی بۆری ئاوەڕۆ، قیرتاوکردن و دروستکردنی شۆستە لەگەڵ چاککردنەوەی شەقامەکەدا خراوەتە دەرخستەکەوە”.
بە قسەی سەرۆکی شارەوانی، دەرخستەکەیان لەگەڵ نووسراوی فەرمیدا گەیاندووەتە ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕێن لە رێگەی وەزارەتی داراییەوە ئەو بودجەیەیان بۆ خەرج بکرێت.
هەرچەندە تیمەکانی شارەوانی چەند رۆژێک سەرقاڵی چاککردنەوەی شەقامەکە و دۆزینەوەی هۆکاری رۆچوونەکەی بوون، بەڵام لەوکاتەوە شەقامەکە وەک خۆیەتی و بە رووی شۆفێراندا داخراوە.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین