بەڕێوەبەری نووسینگەکەی بێهیوا بووە

”سەرۆکی ئێران دڵی بەم سەفەرەوە نەبوو بە زۆر بردیان”

+964

ژووری هەواڵ

نەجاح محەمەد عەلی رۆژنامەنووسێکی عێراقییە و ئاگای لە کاروباری ئێرانە، ئەو بە دووری نازانێت ونبوونی سەرۆکی ئێران ”دەستی لەپشت بێت”.
نەجاح دەڵێت پەیوەندیکردووە بە بەڕێوەبەری نوسینگەکەی سەرۆکی ئێرانەوە ”بێهیوا بوون و چاوەڕێی سیناریۆی خراپتر دەکەن، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی فڕۆکەکە لەو ناوچەیە بێت، وەک چۆن هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی تێکشکابێت”، بەپێی قسەی ئەم رۆژنامەنووسە بێت رەئیسی بە نیاز بووە کۆتایی ئەم مانگە بێتە عێراق.
نەجاح محەمەد دەڵێت، ”فڕۆکەکە لەرووی تەکنیکییەوە بێ کێشەیە و لە 30 ساڵی رابردوودا تەنیا 12 جار کێشەی تێکەوتووە”.
دەشڵێت ”سەرۆکی ئێران دڵی بەو سەفەرەوە نەبوو، سەرۆکی ئازربێجان زۆری لێکرد بچێت بەنداوەکە بکاتەوە”.

فڕۆکەوانێکی عێراقی گومان لە دیارنەمانی هێلیکۆپتەرەکە...

فڕۆکەوانێکی عێراقی گومان لە دیارنەمانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران دەکات