تاڤگە عەبدولعزیز بەڕێوەبەری شارەوانی دیبەگە. وێنە :964
لەدوای 88 ساڵ
بۆ یەکەم جار پۆستی سەرۆکی شارەوانی دیبەگە درا بە ژنێک
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
شارەوانی دیبەگە ئەمرۆ بۆیەكەم جار لە 88 ساڵی رابردوودا ئافرەتێكی وەك بەڕێوەبەر ناساند.
ماوەی نزیکەی سێ ساڵ بوو پۆستی سەرۆکی شارەوانی دیبەگە بەوەکالەت بەڕێوەدەبرا، لەو کاتەوەی سەرۆکشارەوانی پێشووی ناحیەکە لە رێکەوتی 8.8.2021 کرا بە سەرۆکی شارەوانی مەخموور پۆستەکە بە بەتاڵی مابووەوە.
زیرەك حەسەن، سەرۆکی شارەوانی مەخموور بۆ 964 وتی، ”ماوەی سێ ساڵە بەوەكالەت شارەوانی دیبەگە بەرێوە دەبەین، ئەمڕۆ بەرێوبەرێكی نوێی بۆ دیاریكرا، من دوای ئەوەی بەبڕیاری بەرێوبەرایەتی شارەوانیە گشتیەكان، لە 8.8.2021 بووم بە سەرۆکی شارەوانی مەخموور، پۆستی سەرۆکی شارەوانی دیبەگە بەبەتاڵی مایەوە تا ئەمرۆ و ئەمرۆ تاڤگەخان دەست بەكار بووە.”
تاڤگە عەبدولعزیز لە ساڵی 1988 لەدایكبووە بەڕێوەبەری نوێی شارەوانی دیبەگەیە بۆ 964 وتی، ”ئەمڕۆ یەكەم رۆژی دەستبەكاربوونمەوە لەماوەی رابردوو و دامەزراندنی شارەوانی مەخموور لە ساڵی 1936 من یەكەم ئافرەتم وەك سەرۆکی شارەوانی دەستبەكاربم، لە داهاتوودا دەمانەوێت پرۆژەی زیاتر لە دیبەگە ئەنجامبدەین.”
دیبهگه لە ساڵی 1937 بووەتە بنكهی ناحیهی كهندێناوه و ههموو دهزگا و فهرمانگهكانی پێویستی ئهوكاتی لێدهكرێتهوه، قشڵهی دیبهگه، بهرێوهبهرایهتی ناحیه و بنكهی پۆلیس بووه، بنكهی تهندروستی، فهرمانگهی پۆسته و بروسكه، فهرمانگهی رهگهزنامه و باری كهسێتی، دارایی، فهرمانگهی شارهوانی و خزمهتگوزاری قوتابخانه لە ساڵی 1936 كراوهتهوه.
دیبەگە دەكەوێتە خوارووی خۆرئاوای شاری هەولێر بەدووری 42 كیلۆمەتر لە چوار ریانی موسڵ – كەركوك و هەولێر – مەخموور. درێژی دەشتی دیبەگە 80 كیلۆمەترە و پانیەكەشی 16 كیلۆمەترە.
پێداچوونەوە: هاوبەش