بێ زیانی گیانی بوو

لە تەق تەق بارهەڵگرێک خۆی بە چوار ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت

964+
ئەحمەد مستەفا

لە نزیک سەنتەری ناحیەی تەق تەق و لەسەر رێگەی چوون بۆ کەرکوک، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە چوار ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت، جگە لە زیانی ئۆتۆمبێلەکان گیانیان هەموویان لە رووداوەکە پارێزراو بووە.

بە گوێرەی ئەو دیمەنەی گەیشتووە بە 964 کە لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمار کراوە، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە بە خێراییەکەی زۆر لە کەشێکی پاش باراندا بە پێچێکدا تێدەپەڕێت، بەڵام لەسەر رووبەری شەقامەکە تێدەپەڕێت و خۆی دەکێشێت بە چوار ئۆتۆمبێلدا.

ئەو ئۆتۆمبێلانەی زیانیان بەرکەوتووە، (سێ ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا بارهەڵگری بچووک و ئۆتۆمبێلێکی شۆفلێتە) کە لاشەی زۆرینەیان ئۆتۆمبیلەکان بە کاریگەری لێدانی بارهەڵگرەکە زیانیان بەردەکەوێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19.5.2024، هەرێم دڵشاد، بەڕێوەبەری پۆلیسی تەقتەق لە بارەی رووداوەکە بە 964ی وت، “تیمەکانمان لەگەڵ تیمی هاتوچۆ چوونەتە سەر رووداوەکە، ئەوەی تائێستا دەیزانین ئەوەیە، کە هیچ کەس بەهۆی رووداوەکەوە زیانی گیانی بەرنەکەوتووە، بە هاوبەشیش دەستکراوە بە کەشف و هێڵکاری”.

بەڕێوەبەرەکەی پۆلیس ئەوەی وت، “شۆفێری بارهەڵگرەکە رادەگیرێت لە بنکەی پۆلیسی تەق تەق و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوە و قسەی سکاڵاکاران و زیانلێکەوتووانی خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دەکەین، تا رێکارە یاساییەکان جێبەجێ بکەین”.

لە نێوان تەق تەق سێگردکان.. منداڵێک گیانی لەدەستدا و بر...

لە نێوان تەق تەق سێگردکان.. منداڵێک گیانی لەدەستدا و بریندار هەیە

پردى تەقتەق تەقەى نامێنێت

پردى تەقتەق تەقەى نامێنێت