دوو گەشتیار
بۆ بینینی بەفربارین لە كەربەلاوە گەیشتنە حاجی ئۆمەران
964+
ئاكام غەفور – حاجی ئۆمەران
دوو گەشتیاری نەتەوەی عەرەب، کە خەڵكی كەربەلان، لە شارەكەی خۆیانەوە بۆ بینینی دیمەنی بەفربارین و چێژوەرگرتن لە كەشی سەرمای سنوور، خۆیان گەیاندووەتە حاجی ئۆمەران.
گەشتیارەكان بۆ 964 قسەیان كرد و زۆر دڵخۆشن بەوەی دەبینن بەفری ئەمساڵ دەبارێت.
یەكێك لەو گەشتیارانە دەڵێت، لە شەقڵاوە كاتێك بەرەو حاجی ئۆمەران بەڕێكەوتین تووشی رووداوی هاتوچۆ بووین، بەڵام كۆڵیان نەدا و گەیشتن.
ئەوان بە دیمەنی بەفربارین و كەشی ساردی ناوچەی سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران سەرسامن و دەڵێن، “پلەی گەرمای كەربەلا 26 پلەی سیلیزییە، بەڵام لە حاجی ئۆمەران سفرە پلەیە، ئەمەش شتێكی زۆر سەیر و جیاوازە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا