تەنگەبەرە

شەوانە بازاڕە سوتاوەکەى دهۆک پاک دەکرێتەوە

964+

وریا فەتاح

سێ شەوە پاککردنەوەى بازاڕى چەلێ لەلایەن تیمەکانى شارەوانییەوە دەستى پێکردووە، بەڵام تەنگەبەرى بازاڕەکە کێشەى دروستکردووە.

کەمال ساڵح، ئەندامى لیژنەى پاککردنەوە لە شارەوانى دهۆک بە 964ـى وت،”تیمەکانمان ماوەى سێ شەوە دەستیان کردووە بە پاککردنەوەى بازاڕى چەلێ”.

بە وتەى کەمال ساڵح، تیمەکان لە دواى نانخواردنى ئێوارە دەست بە کارکردن دەکەن و تا بانگى بەیانى بەردەوام دەبن لە پاککردنەوەى بازاڕەکە.

تەنگەبەرى بازاڕەکە کێشەى بۆ تیمەکانى پاککردنەوە دروستکردووە، بەڵام وەک ئەوەى کەمال ساڵەح باسى دەکات پەلەیان نیە و هێدى هێدى پاکى دەکەنەوە، چونکە شەقامەکان تەنگەبەرن و بەڕۆژ ناتوانن پاکى بکەنەوە.

بەرەبەیانى 1ـى نیسانى 2024، ئاگر لە بازاڕى چەلێ کەوتەوە و دواى سێ کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

ئاگرەکەی بازاڕی چەلێی دهۆک کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەکەی بازاڕی چەلێی دهۆک کۆنتڕۆڵ کرا