بازاڕی نەوت. گرافیکی 964
85 دۆلارى تێپەڕاند
نەوت بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانی نرخى نەوت لە چاو دوێنێ بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە، 85 دۆلارى تێپەڕاند.
بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 85 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی بەرێژەی 1.05% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 80 دۆلار 6 سەنت، لە چاو دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکان بە رێژەی 0.83% بەرزبووتەوە.
ئەو بەرزبوونەوەیە دواى ئەوە دێت، لە یەک هەفتەى بازاڕى نەوتدا، نرخى برێنت بە رێژەى 1% و تەکساسیش بە رێژەى 2%، بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.
بەرز بوونەوەى سودى بانکى بەتایبەت لە ئەمەریکا کە بووەتە هۆى کەمبوونەوەى خواست لەسەر نەوت، یەکێکە لە هۆکارەکانى دابەزینى نرخى نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا.
رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت تا سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بە پارێزراوی ماوەتەوە.