داواكارن شوێنى تایبه‌تیان هه‌بێت

ئەسپسوارانی کارۆخ ئەسپەکانیان تاودا و پێشبڕكێیان كرد

964+
ئاکام غەفور-سۆران

لە بناری چیای کارۆخ ئەسپسواران لەگەڵ رەشمال و حەیران و سروشتی ناوچەکە دووەمین فیستیڤالی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ شەممە، 40 ئەسپسوار و خەڵکی وەرتێ و گوندەکانی دەوروبەری، لە گۆڕێ مەیدانێ بناری چیاى کارۆخ ئاوێتەی سروشت بون و چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا.
چاوەکان زیاتر لە سەر پێشبڕکێی ئەسپسواری بوو، 10 گروپ بوون و براوەی پێشبڕکێکە، کە یەکەم و دووەم و سێیەم بوون خەڵاتکران.
رزگار جەلال، رێکخەری فیستیڤاڵەکە، سەرۆکی گروپی ئەسپسوارانی کارۆخە، بە 964ـی وت، ئامانجیان نوێکردنەوەی کلتوری کۆنی کوردەواری و ئەسپسوارییە دوو ساڵە ئەو گروپەیان دروستکردوە، حەز و خولیایەکی تایبەتیان هەیە بۆ ئەسپسواری.
وتیشی “داواکارین لایەنی پەیوەندیدار یارمەتیمان بدەن و شوێنێکی گونجاومان بۆ دابین بکەن، چونکە ئەو شوێنەی ئێستا دوورەدەستە و بۆ گەیشتن بە شوێنەکە دەبێت رێگایەکی زۆر بە پێ ببڕین”.
ساڵی رابردوش لە هەمان شوێن، بە بەشداری 43 ئەسپ سوار چالاکیەکە بەڕێوەچوو، به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌مساڵ نمایش و پێشبڕکێی ئەسپسواریان ئه‌نجامدا.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئەسپسوارێک دەڵێت: قورسترین شت جڵەوکردنی ئەسپێکی راهێن...

ئەسپسوارێک دەڵێت: قورسترین شت جڵەوکردنی ئەسپێکی راهێنراوی رەسەنە